خۆڕاگری: ناسنامەی هەشت هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی کوردستان ئاشکرا بووە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانە گیانیان لەدەست داوە.
ڕۆژی هەینی، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٣ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ناسنامەی هەشت هاووڵاتیی دیکەی کوردی بڵاو کردەوە کە لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباردا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست داوە و قوربانییەکان خەڵکی پارێزگای کرماشان و شاری خۆی و سڵماسن .
تا کاتی زیاتر بەسەر خۆپێشاندانەکان دا تێپەڕدەبێت گەورەیی جینایەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران زیاتر دەردەکەون.
قوربانیان بریتین لە:
– مەیسەم کورانیان خەڵکی کرماشان کە ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە.
– سەید ئارمان مووسەوی خەڵکی کرماشان، کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.
– مەسعوود سەهامی خەڵکی شاباد،کرماشان کە ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە.
– میلاد فەروخی خەڵکی شاباد، کرماشان کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.
– جابر عەبدی، خەڵکی شاباد، کرماشان کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
– میلاد ئەتمانی، خەڵکی سەڵماس کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران گیانی لەدەست دا.
– موبین قەنبەری، خەڵکی خوی کە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار ٨ی ژانویە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕێژیم لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران گیانی لەدەست دا.
جینایەتەکانی ڕێژیم بەردەوامە و ڕۆژانە ئاماری قوربانیان دەچێتە سەر.

Be the first to comment