
خۆڕاگری: قانع خاتری، چالاکوانی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سنە پاش نزیکەی ٣مانگ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە ئازاد کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، قانع خاتری، چالاکوانی مەدەنی و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری سنە، پاش ٢مانگ و ٢٥ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.
ناوبراو پێشتر ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرابوو و هەروەها چەندجارێکی دیکەیش دەسبەسەدر کراوە و لەلایەن دادگاکانی ڕێژیمەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و بۆ هەموو زانیارییەک لەسەر ئەو چالاکە مەدەنییە سەردانی ماڵپەڕ یان تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆڕاگری بکەن.
