چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵكی دێلوڕان بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵکی دێلوڕان بەناوی “سەعدوڵڵا ئایینیی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٢ساڵ و یەکڕۆژ بەدنکردن بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، سەعدوڵڵا ئایینیی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی شاری دێلوڕان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٢ساڵ و یەکڕۆژ بەندکردن بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام.

ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت، سزای ١٢ساڵ و یەکڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرابوو وهەروەها ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمەوە بەتەواوی پشتراست کرابووە.