چالاکوانێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بەشێویە کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئەمجەد گریاخیز، چالاکوانی کرێکاری و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە، پاش زیاتر لە مانگێک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ۷ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، ئەمجەد گریاخیز، چالاکوانی بواری کرێکاری و ئەندامی کەمپەینی (نا بۆ ئێعدام) و هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە پاش ۳٥ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ۳ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانە بەبوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشن بە پارێزەی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو و هەروەها بارودۆخی تەندروستیشی ناجێگیر بوو و بەهۆی گوێنەدانی بەرپرسانی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە دۆخی ناوبراو، ئێستا تەندروستیی بەتەواوی ناجێگیرە.