دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بەشێوەی کاتیی ئازاد کران

خۆڕاگری: هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی بۆکان، بەدانای بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان پاش زیاتر لە ١٥ڕۆژ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی و تاکاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکانیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران.