خۆڕاگری: سەیاد دەرویشی، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ، بەندکراوی سیاسیی و برای یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، لە ژێر چاوەدێری پێبەندی ئەلیکترۆنی ئازاد کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، سەیاد دەرویشی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ورمێ و برای “فەرجاد دەرویشی” یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، کە سزای ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا نزیکەی چوار مانگی تێپەڕ کرد و دواتر بە پێبەندی ئەلیکترۆنی ئازاد کراوە.
ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و لە مانگی بافرانباری هەمناساڵدا بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا، پاش ماوەیەکی کەم لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لە ورمێ بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.