خۆڕاگری: فەرەیدوون نەبی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیاتر لە ٧ساڵ بەندکردن، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ناساند.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، فەرەیدوون نەبی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری پیرانشار کە پێشتر لەلایەن لقی ٢ی داگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیم لە مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازی “ئەمیر ئوجاقلوو” بەتۆمەتی پروپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامبوونی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، سەرجەم سزای ٧ساڵ ٢مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ کراوە.
ناوبراو ڕۆژی شەممە، ٧خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە و پاش ١٩٣ڕۆژی دەسبەسەربوون، بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە ئازاد کرا.