خۆڕاگری: هەژار سوڵتانیئازەر، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هەژار سوڵتانیئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت، سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش ٨ ڕۆژ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.