خۆڕاگری: مەلێحە عەبدولقادری، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ۱۰مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی دووشەممە، ۷ی خەزەڵوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانێ ڕابردوودا، مەلێحە قادری، هاووڵات خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ۱۰۱ی دادگای تاوانەکانی کۆمری ئیسلامییەوە لە بۆکان، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ۱۰مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ۱۰گەڵاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆاری ئیسلامییە بانگ کرا و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعات لە ورمێ و پاش چەند ڕۆژێک دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.