خۆڕاگری: عەلی ڕوحی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، عەلی ڕوحی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، پاش ئەوەیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆمار ئیسلامییەوە بانگ کراوە هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە پێوەندی تەلەفوونیدا بەتوندی هەڕەشەیان لە ناوبراو کردووە و کە دەبێ بەزووترین کات سەردانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریست بکات و هەروەها ماوەی ٣ڕۆژە لەلایەن سپاوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.