هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: سیامەند زەنگی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، سیامەند زەنگی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “سوورک”ـی سەربە شاری شنۆ پاش نزیکەی ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی خەرمانانی ئەمساڵ، لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران.