خۆڕاگری: حەبیب فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵكی سنە زیاتر لە مانگێکە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجمەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ٣٦ڕۆژ لەمەوبەر هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە شاری سنە، حەبیب فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستاش چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.