ژمارەی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە بەرز بۆتەوە

خۆڕاگری: لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکانی ڕێژیم هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بەناوی “واحید ئەبووبەکری” لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، واحید ئەبووبەکری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کندرە”ـی سەربا شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٣ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی دەسبەسەرکردنیان بۆ سەر خەڵکی پیرانشار و دەوروبەری دەست پێکردووە و تائیستا لانیکەم ٤هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کردووە و چارەنووسیشیان ناڕوونە.

شایانی باسە کە، ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەروەها هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.