کامێران: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی پووشپەری ١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بە ناوی “فەیزووڵڵا شادی” بۆ هۆکاری بەکار هێنانی وشەی شەهید لە پرسەنامەیەک دا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە  دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە دوای کۆچی دوایی دایە مەعسوومە دروودی خەڵکی گوندی ”کاوانە”کە دەکاتە دایە گەورەی فەیزووڵڵا شادی و دایکی شەهید عوسمان شەفیعی، لە ئامادەکردنی پرسەنامەی ناوبراودا وشەی شەهیدی بۆ عوسمان شەفیعی بەکار ‌هێنراوە کە دواتر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.