هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: ئاکام خزرزادە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەسەتی تێپەڕاندنی سزای بەندکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئاکام خزرزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کانی بداغ”ـی سەربە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کرنی سزا ١ساڵ بەندکردن دەسبەسەرکرا و  و ڕەوانەی بەدنخیانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرا.

ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار بە سەرۆکایەتی قازی “مەجید ئەمیرمحەممەدی”، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

جێێ ئاماژەیە کە ئاکام خزرزادە، ڕۆژی سێشەممە١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، دەسبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە و ڕۆژ شەممە ١٩ی خەرمانای هەمانساڵ بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە گوازرایەوە و پاش ١ڕۆژ مانەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.