هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: دلێر زاهیدیپوور، هاووڵاتیی دسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، پاش نزیکەی یەک مانگ دەسبەسەربوون، بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، دلێر زاهیدیپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، کە ماوەی نزیکەی یەک مانگ لەمەوبەر لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

ناوبراو، ڕۆژی هەینی، ٦ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتەوە سەر ماڵەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراو و بپ ماوەیەکی دیاری کراویش هیچ زانیارتییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نەبووە.