پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان

بەڕێزان؛ ئەندامانی یەکێتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، لە لایەن ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی بەستنی کونگرەی حەوتەمی  ڕێکخراوەکەتان بە گەرمی پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

بەستنی کۆنگرەکەتان لەو دۆخە هەستیارە دا، نیشانەی گرینگیدانە بە کاری ڕێکخراویی و لە هەمانکاتدا ئەرک بەرپرسیارەتی قورسیش دەخاتە سەرشانی ئەندامانی ڕێکخراوەکەتان.

خوێنــدکارانی  کورد لە دۆخی ئێستا دا ڕەســاڵەتێکی مێژوویــیان لەسەرشانە، کە بەشێوەیەکی ڕەخنەگرانە، هەوڵی گۆڕانــکاری بــدەن و بە داڕشتنەوەی ئەرک و بەرپرسیارەتی نوێ، کاریگەری خۆیان بگوازنەوە بۆ پانتایی کۆمەڵگا و ئەرکی پیشەیی خویان لە خزمەت بە نیشتمان و نەتەوەکەیان بەجێبێنن. خوێندکارانی کورد بە دەستڕاگەیشتن و تەیار بوونیان بە زانست  و زانیاری سەردەم سەرمایەکی گرینگی کۆمەڵگەن کە وەک بژاردە و نوخبەی سیاسی و بەڕێوەبەری داهاتووی وڵات چاویان لێدەکرێت.

هەر بۆیە هیوادارین، ئێوە خوێندکارانی شۆڕشگێڕ لە کۆنگرەکەتاندا بە دانانی بەرنامە و پلانی تۆکمە شوێنپەنجەتان بەسەر ڕوداوەکانی کوردستانەوە دیار بێت.

ئیمە لە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای دووپات کردنەوەی پاڵپشتی و کاری پێکەوەی هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین.

         ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

         ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی