هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە ماوەی یەک حەوتووە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە

خۆڕاگری: ئاکۆ محەممەدنیا، هاووڵاتیی خەڵکی سنە ماوەی یەک حەوتوو دەبێ کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئاکۆ محەممەدنیا، هاووڵاتیی خەڵکی شارە سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا کە ماوەی یەک حەوتوو تێپەڕیوە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

ناوبراو لە کاتی گەڕانەوەی لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، لە خاڵی پشکنینی “فەیزاوا”ـی، شاری سنە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و لەو کاتەوە تائێستا بێسەروشوێنە و هیچ زانیارییەکی لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.