دەسبەسەرکردنی چالاکوانێکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری:مستەفا زاهیرزهوور،چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سیشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی،  مستەفا زاهیرزهوور، چالاکی مەدەنیی تەمەن ٥٧ ساڵانی  خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شار بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.

ئەو چالاکوانە پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.