دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بەناوی “کاوە چووپانی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاوە چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلمیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە لە کاتێکدا دەسبەسەر کراوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆمار ئیسلامی ئیسلامیی ئێران لەو دیواندەرە، هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی و بە بەکارهێنانی کردەی توندوتیژی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیە کە، کاوە چووپانی لە پاش دەسبەسەربوونییەوە تائێستا هیچ زانیارییەک ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەروەها هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.