دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بەناوی “حوسێن ساعدمووچشی” لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، حوسێن ساعدمووچشی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ساڵانی خەڵکی شاری “موژژ”ـی سەر بە کامێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هێج بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو دوای دەسبەسەرکردنی کە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەروەها لەسەر ئەو بابەتە بنەماڵەی بەدواداچوونیان کردووە، بەڵام هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.