دەسبەسەرکردنی ٢برای خەڵکی بانە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئیسماعیل و محەممەد پەرچەمی، دوو برا و دوو چالاکی ئایینیی خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە چەکدارانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بانە، هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئیسماعیل پەرچەمی و محەممەد پەرچەمی، دوو برا لە چالاکانی ئایینیی خەڵی ئەو شارە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی پەرچەم مەبەسەتی دیاربوونی چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام ماوەتەوە و سەردانی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیشیان لە بانە کردووە و بەڵام هیچ وڵامێکیان نەداونەتەوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.