سزای بەندکردنی هەتاهەتایی حەمید نووری لە دادگای تێهەڵچوونەوەی سوید پشتڕاست کرایەوە

خۆڕاگری: حەمید نووری، یەکێک لە بکوژەکانی ساڵی ٦٧هەتاوی کە تاوانبارە بە کوشتنی بە ئەنقەستی و ئەشکەنجەدانی بەندکراوانی سیاسیی ئێران، لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی سویدەوە سزای بەندکردنی هەتاهەتاییەکەی پشتڕاست کرایەوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، دادگای تێهەڵچوونەوەی دەوڵەتی سوید، سزای خۆی لە بارەی داواکاری تاوانبار کە داوای پێداچوونەوەی کردبوو، دادگای تێهەڵچوونەوەی شاری ستۆکهۆڵم‌ی سوید داواکاری حەمید نووری، قازیی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندیخانەی گەوهەردەشت ڕاگەیاند کە سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەمڕۆ ئەو سزایە بە فەرمی لەلایەن دەوڵەتی سویدەوە پشتڕاست کرایەوە.

حەمید نووری کە لە دادگای سوید بەهۆی بەشدارییکردنی لە کوشتاری بەندکراوانی سیاسیی لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە بەدنکردنی هەتاهەتایی سزا درابوو، داوای کردبوو کە پێداچوونەوەی بە پەروەندەکەیدا بکرێ و پاس ٩مانگ دادگای سوید داواکارییەکەی ڕەت کردەوە و سزای هەتاهەتییەکەی پشتراست کردەوە.