چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: یاسر نووری، چالاکی ژینگەپاریزی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای چوار مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودام، یاسر نووری، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن لقی چواری دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە کرماشان، بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بەدژی کۆماری ئیسلامی، سزای چوار مانگ دەسبەسەرکردنی بەسەردا سەپێندار و هەروەها ناوبراو بۆ ماوەیەکیش دەسبەسەر کراوە.

یاسر نووری، ڕۆژی شەممە، ٧ی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتایەوە سەر ماڵەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کرد و پاش ماوەیەک بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.