دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: میلاد حەیدەریان، هاووڵاتیی خەڵکی  قوروە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، میلاد حەیدەریان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەری، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و چارەنووسی ناڕوونە.

هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی میلاد حەیدەریان هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان و پاش پشکنینی تەواوی ماڵەکە، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ناوبرادا گرتووە و هەروەها دوای دەسبەسەرکردنی گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە.

جێی ئاماژەیە کە، لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.