مامۆستایەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی قوروە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆراگری: عەبدوڵڵا عەبدولمەلەکی، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی قوروە کە ماوەی ١٠رۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، عەبدوڵڵا عەبدولمەلەکی، یەکێک لە مامۆستایانی خانەنشینکراوانی خەڵکی شاری قوروە کە لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنی ژینا، بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتەی قورس بەبڕی ٤٠٠ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.

شایانی باس کە، ناوبراو ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە لە ساری قوروە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرابوو.