هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: میلاد فازڵ‌پوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، میلاد فازڵ‌پوور لاوی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئاوایی “مەلقەرەنی”ـی سەربە شاری سەقز، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٧٠٠ملیون تمەن، بەشێوەی کاتیی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە ئازاد کرا.
لەسەرەتای مانگی پووشپەڕدا، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەقز، بەرەبەیانییەک هەڵیانکوتایە سەرماڵی میلاد فازڵ‌پوور لە ئاوایی مەلقەرەنی و بەبێ بوونی بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردیان و هەروەها ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.