خۆڕاگری: موختار دەستوم، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کرا و هەر لەوێش دەسبەسەریان کردووە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان، موختار دەستوم، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “کانی دینار”ـی سەر بەو شارەیان بانگ کردووە و پاش لێکۆڵینەوە هەر لەوێ دەسبەجێ دەسبەسەریان کردووە و چارەنووسی ناڕوونە.
سەرەڕای بەدواداچوونی وردی بنەماڵەی ناوبراو، تا ئێستا کە نزیکەی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا تێدەپەڕێ، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنامەڵەکەی نەداوە و هیچ زانیارییەکی لەسەر هۆکاری بانگکردن و دەسبەسەر کردنی لە بەردەستدا نییە.