خۆڕاگری: ئارمین ڕۆستەمی، برای د. ئایدا ڕۆستەمی و موعین و ڕێزان ساعێدی، برا و پووری سارینا ساعیدی، شەهیدی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئارمین ڕۆستەمی، برای شەهید “ئایدا ڕۆستەمی”، پزیشکی شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی کە لە تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە شەهید کرا، لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هاوکات موعین ساعێدی و ڕێزان ساعێدی، کە تەمەنیان خوار ١٨ساڵانە و برا و پووری سارینا ساعدی، شەهیدی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی شاری سنەن کە لە ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان ئازادیدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدیی ئەو شارەدا دەسبەسەر کراون و هەروەها ئەو دوو مێرمنداڵە دەسبەسەرکراوە هەردووکیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە.