دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مراد ڕەسووڵ تاجگەردوون، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، مراد ڕەسووڵ تاجگەردوون، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدەی سەربە پارێگای ورمێ، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

جێی ئاماژەیە کە، دوای دەسبەسەرکرانی تاجگەردوون لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.