دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “سیاوەش ڕوزخون”، لەلایەن هێزە داگیرەکانی ڕێژیمەوە لە مەهاباد دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سیاوەش ڕوزخون، خەڵکی گوندی “کۆسە کەرێز”ـی سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شایانی باسە کە، زیاتر لە ٣۰چکداری هێزە سەرکوتکەرکانی ڕێژیم بەبێ هەبوونی بەڵگەی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سیاوەش ڕوزخون و بە شێوەیەکی دڕەندانە  دەسبەسەریان کردووە و هەروەها ناوبراو پێشینەی چالاکیی سیاسیی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکاندا هەبووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.