هەواڵ

گیان لە دەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ساینقەڵا

خۆڕاگری: هاووڵاتی سامان رەحمانی تەمەن ٢٨ ساڵه خەڵکی شاری ساینقەڵا لە کاتی درووشم نووسین لە شاری تاران بە هۆکاری لێدانی باتووم لە سەری ئەو هاووڵاتییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیانی لەدەست دا. شایانی باسەکە بنەماڵەی […]

هەواڵ

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “یووسف عومەرپوور” خەڵکی گوندی “چیانە”ی سەر بە شاری پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە. ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری […]

هەواڵ

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشارسەزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “کەماڵ هاشمی” خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام  و دژی ئاسایشی نەتەوەیی” سزای ١٦ مانگ بەندکرانی  بەسەردا […]

هەواڵ

کووژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی تیکاب لە تاران بە لێدانی باتوم لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم

خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،هاووڵاتییەکی خەڵکی تیکاب بە ناوی”سامان ڕەحمانی”تەمەن ٢٨ساڵ،لە کاتی نووسینی درووشم بە دژی ڕژیم لە گەڕەکی قەڵای حەسەن خان لە تاران بە لێدانی باتووم لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم گیانی لە […]

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”محەممەدڕەزا قەیتەرانی”تەمەن ٢١ساڵ کوڕی جەلال،سەڕەتای مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. بە پێی ئەو زانیارییانەی […]

هەواڵ

دەستبەسەرکراوی کورد پەرهام پەروەری بە موحاربە تۆمەتبار کرا

خۆڕاگری: ئەندازیار “پەرهام پەروەری”تەمەن ٢٥ساڵ،کوڕی موزەفەر، خەڵکی شاری سەقز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن دادسەرای ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی بە “موحاربە” […]

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی”کەیوان نەبی” ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی زانکۆی ڕازی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: خوێنکارێکی زانکۆی ڕازی کرماشان بە ناوی”محەممەد حوسێن عەرەبی”ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”هێرش فەتاحی”خەڵکی سنە شەوی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.