دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی زانکۆی ڕازی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: خوێنکارێکی زانکۆی ڕازی کرماشان بە ناوی”محەممەد حوسێن عەرەبی”ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.