هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشارسەزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “کەماڵ هاشمی” خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام  و دژی ئاسایشی نەتەوەیی” سزای ١٦ مانگ بەندکرانی  بەسەردا سەپێنراوە.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەر بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گواسترایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ.

کە دواتر بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە ولە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ئەو حوکمەی پێڕاگەیەندراوە.