کووژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی تیکاب لە تاران بە لێدانی باتوم لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم

خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،هاووڵاتییەکی خەڵکی تیکاب بە ناوی”سامان ڕەحمانی”تەمەن ٢٨ساڵ،لە کاتی نووسینی درووشم بە دژی ڕژیم لە گەڕەکی قەڵای حەسەن خان لە تاران بە لێدانی باتووم لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم گیانی لە دەستدا.

بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی شەممە، ٢١ی خەزەڵوەر ئەو هێزانە پەیوەندییان بە بنەماڵەی ناوبراو گرتووە و پێیانیان ڕاگەیاندوون کە بۆ ناسینەوەی کوڕەکەیان سەردانی پزیشکی دادوەری قەڵای حەسەن‌خان بکەن.