دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”محەممەدڕەزا قەیتەرانی”تەمەن ٢١ساڵ کوڕی جەلال،سەڕەتای مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە ئەو هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکرانی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.