هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “یووسف عومەرپوور” خەڵکی گوندی “چیانە”ی سەر بە شاری پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری پیرانشارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” بە شەش مانگ بەندکران مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، یووسف عومەرپوور بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، یووسف عومەرپوور بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.