هەواڵ

دەستبەسەر کرانی سێ ئەندامی لیژنەی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی سێ ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی لیژنەی مامۆستایان لە کوردستان بە ناوەکانی”شەعبان محەممەدی”،”مەسعوود نیکخاە”و”ئیسکەندەر لووتفی”لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. جێگای ئاماژەیە شەعبان محەممەدی […]

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی ئەندامێکی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە١٠ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەلاح سورخی خەڵکی سەقز،مامۆستا و ئەندامی ئەمجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات […]

هەواڵ

پەیام مینبەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە١٠ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئارەش مینبەری تەمەن٣٣ساڵ خەڵکی گووندی”نییەر”سەر بە شاری سنە پاش زیاتر لە ١٠٠ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو […]

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی عوسمان ئیسماعیلی چالاکی بواری مافی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە١٠ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی بواری مافی کرێکاری بە ناوی عوسمان ئیسماعیلی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا. جێگای ئاماژەیە کە پێشتر”عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی […]

هەواڵ

دادستێنی گشتی داوای بەندکرانی هەتاهەتایی بۆ تاوانبار حەمیدی نووری کرد

خۆڕاگری:ڕۆژی جومعە٩ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە وڵاتی سوئێد لە شاری ستۆکهۆڵم ٨٩هەمین کۆبوونەوەی دادگایی کردنی حەمید نووری بە تاوانی دەست هەبوون لە لەسێدارە دانی بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی ئێران لە ساڵی١٣٦٧ی هەتاوی بەڕێوەچوو،کە دادستێنی گشتی کەیسی […]

هەواڵ

پەروین عەبدوڵلاپەنا گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە

خۆڕاگری:ڕۆژی جومعە٩ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی یەکێک لە چالاکانی بواری مافی ژنان”پەروین عەبدوڵلاپەنا” کە لەگەڵ ٧کەس لە چالاکانی بواری مافی کرێکاری لە بانە دەستبەسەر کرابوو پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە […]

هەواڵ

ڕێبین ڕیشی پاش زیاتر لە دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە٨ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کراوێکی کورد بە ناوی ڕێبین ڕیشی تەمەن٢٨ساڵ خەڵکی شاری بانە پاش زیاتر لە دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو […]

هەواڵ

‌ دەستبەسەر کردنی یەکێکی تر لە چالاکانی بواری مافی کرێکاری لە شاری بانە

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە٨ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی یەکێکی تر لە چالاکانی بواری مافی کرێکاری شاری بانە بە ناوی فوئاد فارووقی تەمەن ٥٠ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و […]

هەواڵ

‌حوکمی بەندکرانی دوو هاووڵاتیی سیاسی خەڵکی ورمێ لە دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە کەم کرایەوە

خۆڕاگری:لە ماوەی چند ڕۆژی ڕابردوو دا حوکمی بەندکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”شێرزاد شەوقی”کوڕی خالید خەڵکی گوندی”مام برایم”و”ئەمین ئێرانی زادە”کوڕی ناسر خەڵکی گوندی”قاسملوو” سەر بە پاڕێزگای ورمێ لە دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە کەم کرایەوە. شێرزاد […]

هەواڵ

‌پێنج کەس لە حوکم دراوانی مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی شاری شنۆ لە دادگای پێداچوونەوە حوکم بەندکرانیان کەم کرایەوە

خۆڕاگری:حوکمی پێنج کەس لە حوکم دراوانی مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی شاری شنۆ بە ناوکانی”عوبێد ئەنوەری”،”ڕێبوار چارەکداری”،”فەرهاد مەعرووفی”،”ڕەحمان ئەسەدی”و”جەلال قادرزادە”لە دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە کەم کرایەوە. لە لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی شۆڕشی شاری شنۆ،عوبێد ئەنوەری بە ١٨مانگ […]