هونەرمەند سامان یاسین خەڵکی کرماشان،سزای سێدارەی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، گۆرانیبێژ، ئاهەنگساز و ڕاپەڕی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری تاران پاش نیزیک بە ١مانگ دەستبەسەرکران لەلایەن دادگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتە محاربە سزای سێدارەی بەسەر دا سەپێندرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی بەهۆی پشتیوانی کردنی لە ناڕەزایەتییەکان و خۆپێشاندانەکانی ئێران ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کرا.

هەروەها سامان یاسین چەندین گۆرانی کوردی لەسەر دۆخی بێکاری، زوڵم و زۆرەکانی دەسەڵاتی زاڵی حکوومەتی ئێران بە سەر خەڵک بڵاوکردووتەوە.