دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ و بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی”پوویا محەممەدزادە” تەمەن ١٧ساڵ خەڵکی بۆکان و “ئومید عومەری”تەمەن ٢٠ساڵ خەڵکی ورمێ لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.