خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”محەممەد قەرەنی ئازەر” لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری میاندواو لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.