بڕیاری دەستبەسەرکرانی کاتیی ئیسکەنەدەر لووتفی بۆ ماوەی ١مانگ دڕێژ کرایەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی  مامۆستا و ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان”ئیسکەندەر لووتفی” لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین بۆ ماوەی ١ مانگ دڕێژ کرایەوە.

ئیسکەندەر لووتفی لەگەڵ شەعبان محەممەدی و مەسعود نیکخاە ڕۆژی یەکشەممە١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعات دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە هەمان ڕۆژ شەعبان محەممەدی بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد و سەر لە نوێ ڕۆژی چوارشەممە٢١ی بانەمەڕ لە کاتی هاتنەدەرێ لە ماڵی خۆی لە گەرەکی”باوەڕەشی”مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرایەوە.

شایانی باسە ئیسکەندەر لووتفی ڕۆژی یەکشەممە٢٦ی جۆزەردان کە بۆ یەکەمجار ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پێدرابوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئیجبار کرابوو لەگەڵ بنەماڵەکەی بە زمانی فارسی قسە بکات و ناوبراو بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند کە هۆکاری دەستبەسەر کران و لێکۆلینەوەکانی هێزە ئەمنییەکان پێوەندی بە دوو مامۆستای فەرانسەوی هەیە.