دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەلەکشایی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی”ئەیووب کەریمی”و”مێهدی شێخی”خەڵکی مەلەکشایی سەر بە پاڕێزگای ئیلام لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بو کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.