شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە بەردەوامە

خۆڕاگری: لەدرێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە ڕووی لە هەڵکشان کردووە و چارەنووسی بەشێکی زۆریان نادیارە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٥ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینی، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٣ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” لە شاری قوروە، گوشارەکان گەیشتوونەتە سەر کادری دەرمانی نەخۆشخانەکان و هەر یەک لە موسا مەخدوومی و یووسف دێهقانی، کارمەندانی نەخۆشخانە، بەهۆی هاوکاریکردنی پزیشکی بە برینداران دەسبەسەر کراون و هەروەها دوو برا بەناوەکانی مەجید و عەلی باقری پاش هەڵکوتانە سەر ماڵ و شوێنی کارەکەیان دەسبەسەر کراون و هەروەها لە شاری گیەڵان و شوێنەکانی تری قوروەش، عەلی باڵایی و موسلیم چراغی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و ڕەوانەی شوێنە نادیارەکان کراون.

لە هەمان کاتدا، ناسنامەی حەوت هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شارەکانی بۆجنوورد، ئاشخانە و سەبزەوار ئاشکرا بوو کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباردا دەسبەسەر کراون: لە بۆجنوورد: سەعید شادکام (ڕاهێنەری وەرزشی)، ئەمیرعەلی پەژگوڵ، تەقی ئەمیری و عەلی مێهنانی.

لە ئاشخانە: موجتەبا گوڵی و لە سەبزەوار، ڕەزا حەیدەری توپکانلوو (ناسراو بە ژاکان) کە بە توندوتیژییەوە دەسبەسەر کراون و تائێستاش چارەنووسیان نادیارە و هەروەها سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکان، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی دەسبەسەرکراوان بە بنەماڵەکانیان نەداوە  و هاوکات ئەنوەر عەلی‌پەنا کە لە مانگی ڕابردووەوە دەسبەسەر کراوە، تائێستا هەر لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری قوروە ڕاگیراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*