خۆڕاگری: پێنج چالاکی ژینگەپارێزی خەڵكی جوانڕۆ بەناوەکانی ماهان ئەعزەمی، یەحیا دەروێشی، ئارام سەعیدیان، كامەران مرادی و محەممەد هیجرانی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “١٧ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی”ماهان ئەعزەمی، یەحیا دەروێشی، ئارام سەعیدیان، كامەران مورادی و محەممەد هیجرانی پێنج چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵكی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو پێنج چالاکوانە لە دوای دەسبەسەرکردنیانەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیان، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و جارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment