ژمارەی دەسبەسەرکراوانی پیرانشار گەیشتە سێ کەس

خۆڕاگری: وەهاب محەممەدپوور، هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشارلە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی دەسبەسەریان کردوەو گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەو ناوەندە لە ورمێ.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم هاوکات  دوو هاووڵاتی تری ئەو شارەیان بە ناوەکانی”ڕئۆوف فەروخی و ڕەحیم ڕەحمانی” بە هەمانشێوە دەسبەسەر کردووە، کە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.