
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی نووسەر و چالاکی مەدەنی کورد “گزینگ قازی” لە ماڵەکەی خۆی لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری چوونەتە ناو ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و دوای پشکنینی ماڵەکەی، دەسبەسەریان کردووە. دەستیان بەسەر موبایلەکەی داگرتووە.
خاتوو گزینگ قازی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بابەتی ڕەخنەیی لە سۆشیال میدیادا سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئێران و بە تایبەت لە بوارەکانی ژنان و بنەماڵە بڵاو کردبووەوە.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو تووشی وەرەمێکی مێشک بووە و پێویستی بە دەرمانی تایبەت هەیە
کە بۆتە جێگای نیگەرانی خێزانەکەی.
گزینگ قازی، لە دایکبووی شاری مەهابادی پارێزگای ورمێیە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەدەبیاتی فارسی، نووسەر، شاعیر و چالاکوان لە بوارەکانی ژن و بنەماڵە.