دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: کاوە خاکینەهاد و جەماڵ حوسێننژاد، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوان.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۱٨ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، کاوە خاکینەهاد، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سۆفیان”ـی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر کراوە و گواراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەڵا ڕۆژی دووشەممە، ۱٦ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، جەماڵ حوسێننژاد، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سەرگیز”ـی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێی ئاماژەیە کە، ئەو دوو هاووڵاتییە لەپاش دەسبەسەرکردنیانەوە لەلایەن ڕێژیم، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوون بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.