دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵكی مەریوان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شادمان شەهریاری و محەممەدحوسێن دینپەژوو، ماوەی ١٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، شادمان شەهریاری و محەممەدحوسێن دینپەژوو، دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو دوو هاووڵاتییە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.