خۆڕاگری: ڕێبوار مارابی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانبار، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمەوە سزای ١٠ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی (١٠ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی)، ماڵپەڕی هەواڵیی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی کوردستان «خۆڕاگری» ڕایگەیاند: ڕێبوار مارابی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٦ ساڵانی خەڵکی گوندی «مارابی» سەر بە شاری کامێران، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی قازی «محەممەدرەزا عەمووزاد»، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل» سزای ١٠ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو لە تەواوی ماوەی دەسبەسەربوون و تەنانەت لە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاشدا، لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. ڕێبوار مارابی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ئەمساڵ، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری تاران دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا لە بەندیخانەی «فەشافوویە»ی تاران ڕاگیراوە.

Be the first to comment